هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 2 دابەشدەکرێت
وێستگەنیوز-
دەستکرا بە دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی دووی ئەمساڵ لەرێگەی "هەژماری من"ەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی شوباتی 2026، هاوکاریی دارایی مانگی شوباتی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانكیی پێشمەرگە و دەتوانن وەریبگرن.
بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، 71 هەزار دینارە و هاوشێوەی مانگی پێشووە، هەروەها ئەو پێشمەرگانەی نامەیان بۆ نێردراوە، دەتوانن ئەمڕۆ پارەی خۆیان لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە ATM وەربگرن.
PM:02:53:26/02/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت