تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی داخستنی تونێلی پێشڕەوی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "بەمەبەستی چاککردن و سیانەکردنی شەقامی تونێلی پێشڕەو، ڕۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 12:00ی نیوەڕۆ تونێلەکە بە ڕووی شۆفێراندا دەدەخرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "شۆفێران ئەو ماوەیە دەتوانن رێگەی سەر شاخی ئەزمەر بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆ".
PM:12:32:26/02/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت