سەرما دەستپێدەکاتەوە و بەفر و باران دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی شوباتی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمە باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری بارانبارین درێژ دەبێتەوەو نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت، لە کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بارا بارین دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى هەینی 27ی شوباتی 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن بە نزیکی (4 - 5) پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان (6 - 7) پلە نزم دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 12 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
AM:10:37:26/02/2026
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت