كه‌سێك به‌تۆمه‌تی دزینی زیاتر له 113 ملیۆن دینار ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌تۆمه‌تی دزینی زیاتر له 113 ملیۆن دینار، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی چه‌مچه‌ماڵی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هاوڵاتییه‌ك له نوسینگه‌ی چه‌مچه‌ماڵی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كه دز چۆته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و قاسه‌ی پاره‌كانیانی دزیوه كه بڕی (113 ملیۆن دیناری عێراقی و 3000 دۆلاری ئه‌مریكی) تێدا بووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "بڕیاری دادوه‌ر بۆ دۆسیه‌كه وه‌رگیراو ده‌ستبه‌جێ نوسینگه‌ی چه‌مچه‌ماڵی نه‌هێشتنی تاوان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد".
پۆلیس ده‌ڵێت: "سه‌ره‌نجام و به‌سوود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی چاودێری و سه‌رچاوه‌كانیان، توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ع. ع. ع.) له‌دایكبووی 2004 ده‌ستگیربكرێت".
راشیگه‌یاند كه تۆمه‌تبار دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:09:28:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت