مه‌زڵوم عه‌بدی باسی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و تۆم باراك ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
*خۆشحاڵ بووین كه له دیدارێكی به‌رهه‌مدار و به سووددا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووینه‌وه.
*به‌های هاوبه‌شی و كاركردنی پێكه‌وه‌یی بۆ گه‌یشتن به داهاتوویه‌كی باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان به نرخ ده‌زانین.
*ئه‌م دیداره هاوكاری هاوبه‌شمان به‌هێز ده‌كات و ره‌نگدانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونمانه بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و به‌رهه‌مدار.
*هه‌روه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا ئه‌نجامدا، تیایدا باسمان له دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد، له‌وانه رێككه‌وتنی 29ی كانوونی دووه‌م.
* ئه‌م دیداره ده‌رفه‌تێكی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا ره‌خساند سه‌باره‌ت به رێگاكانی به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له ناوچه‌كه‌و پێكه‌وه كاركردن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گه‌لی سوریا.
PM:07:55:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت