محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: عێراق بۆی نییه هیچ گۆڕانكارییه‌كی كارگێڕی له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان (ناوچه‌ی مادده‌ی 140) بكات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق هه‌مان رێچكه‌ی حزبی به‌عس درێژه پێده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوسی كورد له ناوچه دابڕێندراوه‌كان، ده‌شڵێت: "محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: عێراق بۆی نییه هیچ گۆڕانكارییه‌كی كارگێڕی له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان (ناوچه‌ی مادده‌ی 140) بكات".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا:
*ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه موویان نه‌خشه‌ی پێشوه‌خته‌ی حكومه‌تی ئێستای عێراق و عه‌ره‌به له دژی كورد.
*هه‌مان ڕێچكه‌ی حزبی به‌عسه درێژه‌ی پێده‌درێت بۆ گۆڕینی دیموگرافیا و كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوسی كورد له ناوچه‌كه.
*قادر كه‌ره‌م و دوزخورماتوو خراوه‌ته سه‌ر تكریت و ناویانناوه صلاح ا‌لدین.
*قه‌ره‌ته‌په كراوه به قه‌زا و له جه‌باره دابڕێنراوه و خراوه‌ته سه‌ر دیاله.
*مه‌یدان و بناری به‌مۆ بۆ سه‌ر خانه‌قی و خانه‌قیش بۆ سه‌ر دیاله، له هه‌مانكاتدا كوت و مه‌نده‌لی و قازانیه و بله‌روس خراوه‌ته سه‌ر دیاله.
*له درێژه‌ی ئه‌و پیلانانه جه‌له‌ولا كراوه به قه‌زا.
*ئه‌وه له‌كاتێكدایه مادده‌ی 58ـی ده‌ستوری كاتیی و مادده‌ی 140ـی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێ نه‌كراوه.
*عێراق بۆی نییه هیچ گۆڕانكارییه‌كی كارگێڕی له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان (ناوچه‌ی مادده‌ی 140) بكات.
*پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕێگه به عێراق نه‌دات ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه بكات.
*له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه دوژمنكارانه‌ی عێراقدا، كورد له‌و سنوره به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه ده‌گوزه‌رێت، چونكه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره به نزیكه‌یی نیو ملیۆن هاوڵاتی كورد له سنوری دیاله‌ن، به‌ڵام چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكه نه‌یانتوانیوه كورسییه‌كی په‌ڕله‌مان بۆ كورد مسۆگه‌ر بكه‌ن له‌و سنوره.
PM:04:54:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت