د.غالب محه‌مه‌د وه‌ڵامی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه: داهات زیادی كردووه و كه‌می نه‌كردووه
وێستگه‌نیوز –
د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر ره‌وتی هه‌ڵوێست له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ وه‌ڵامی پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه و به "سهحافهكهی كورد" ناوی ده‌بات:
*داهات زیادی كردووه و كه‌می نه‌كردووه.
*داهاتی گومرك زیادی كردووه و له مه‌رزه‌كاندا به‌دڵی خۆیان شت داخڵ ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆری به قاچاغ داخڵی ئێره و عێراقی ده‌كه‌ن، چونكه عێراق بۆته ئه‌سیكۆدا و ئه‌مان نه‌بوون.
*داهاتی كاره‌با بۆته 100 ملیار دینار، به‌ڵام ده‌درێت به كۆمپانیایه‌ك و ئه‌مان كاره‌باكه‌یان كردووه به كه‌رتی تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی حسابی نه‌كه‌ن.
*داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌كان به ئاو و باج و ئه‌وانی تر هه‌مووی زیادیكردووه و كه‌می نه‌كردووه.
*رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌غدا وه‌رده‌گرن به‌ناوی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ، ئه‌مان داویانه به دوو كۆمپانیای خۆیان كه داهاته‌كه‌ی 137 ملیار دیناره له مانگێكدا.
*ئێستا به درۆوه ده‌ڵێن داهات كه‌میكردووه، نایانه‌وێت 120 ملیاره‌كه بده‌ن تا خه‌ڵك مووچه وه‌ربگرێت.
*ئه‌مڕۆ به‌دواداچوونمان كرد وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر 120 ملیار دیناره‌كه‌مان بۆ بنێرن، به‌زووترین كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرین.
PM:04:26:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت