تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
وێستگەنیوز-
قایمقامییەتی دەربەندیخان لەبارەی داخستنی تونێلی دەربەندیخان شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، "ئاگاداری تەواوی شوفێران و هاوڵاتییان سنوورەکەمان دەکەینەوە، لە ئەمشەوە کاتژمێر 11:00 تاوەکو کاتژمێر 2:00 بەرەبەیانی 26ی شوباتی 2026، تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "داخستنی تونێلەکە بەمەبەستی پاکردنەوەی ناوەوەی تونێلەکە، بۆیە داواکارین لە شۆفێران و هاوڵاتییان رێگەکانی دیکە بەکاربهێنرێت بۆ هاتووچۆکردن لەماوەی کاتی دیاری کراودا".
PM:12:56:25/02/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت