کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت و کەمێک بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى پێنچشەممە 26ی شوباتی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران و سەرجەمی ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئیدارەی زاخۆ بارانبارین لەم ناوچانەدا بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت هاوکات بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان دەبارێت و لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ خێرایی با زیاد دەکات، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

کەشناسی دەڵێت، "سبەی لە کاتی زیادبوونی خێرایی با لە سنووری باشوری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکوک ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە".


AM:11:03:25/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت