بافڵ تاڵه‌بانی، تۆم باراك و مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز –
له ده‌باشان كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سوریا و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ڕێوه‌چوو و جه‌خت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی 29ـی كانوونی دووه‌می 2026ی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماده‌یبوو، جه‌خت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی 29ـی كانوونی دووه‌می 2026ـی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا و لابردنی هه‌ر به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌میدا كرایه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته سوریا رێز له هه‌موو پێكهاته‌كان بگرێت و كارده‌كه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی سوریا تاوه‌كو ببێته وڵاتێكی بنیاتنه‌ر له ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.
PM:07:32:24/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت