تۆم باراك و بافڵ تاڵه‌بانی: دۆخی ئێستا واده‌خوازێت كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌كگرتوو بێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروباری سوریا رایانگه‌یاند كه دۆخی ئێستا واده‌خوازێت كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌كگرتوو بێت، جه‌ختیشیان كرده‌وه كه "پێویسته عیراق وه‌كو وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروباری سوریا كرد ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و جۆشوا هاریس، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق ئاماده‌یبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌كه تاووتوێكرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق خرایه‌به‌ر باس و جه‌ختیان له خێراكردنی پرۆسه‌كه و لابردنی به‌ربه‌سته‌كان كرده‌وه و هه‌ردوولا دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته عیراق وه‌كو وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی: "له گێڕانی رۆڵێكی گرنگ له عیراق به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو دڵنیابین له‌وه‌ی داهاتووی وڵات به شێوه‌یه‌ك بێت باشترین خزمه‌ت به هه‌موو خه‌ڵكی عیراق بكات".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی و تۆم باراك له‌سه‌ر پێویستیی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆكبوون و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه "دۆخی ئێستا واده‌خوازێت كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌كگرتوو بێت له هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا".
PM:05:52:24/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت