CPT: جموجۆڵی سه‌ربازی نوێی توركیا له هه‌رێم، پڕۆسه‌ی ئاشتی بنكۆڵ ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه بۆردوومان و جموجۆڵی سه‌ربازی نوێی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان توركیا و په‌كه‌كه بنكۆڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش به "شكستی پڕۆسه‌ی ئاشتی" وه‌سف ده‌كان.
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا نیگه‌رانی خۆی له فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا، دروستكردنی باره‌گای سه‌ربازی نوێ، به‌هێزتركردنی باره‌گا سه‌ربازییه كۆنه‌كان، بنیاتنانی ڕێگه‌ی سه‌ربازی، ته‌قاندنه‌وه‌ی چیاكان و بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان له هه‌رێم ده‌رده‌بڕێت.
له‌هه‌مانكاتدا، داوای هه‌نگاوی رژدتر له توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و كشانه‌وه له ناوچه مه‌ده‌نی نشینه‌كان.
CPT له راپۆرته‌كه‌یدا بۆردوومان و جموجۆڵی سه‌ربازی نوێی توركیا له هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
• له ڕۆژی 6ی شوباتدا، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ڕێگا و ده‌روازه‌ی سه‌ربازی، سوپای توركیا به‌شێك له گرد و چیاكانی نزیك له (گه‌لی ڕه‌شاڤا)ی له سنوری ناحیه‌ی دێره‌لووك، له قه‌زای ئامێدی ته‌قانده‌وه و به‌شێكی زۆری دارستانه‌كانی ده‌ووروبه‌ری گهلیهكهشی بڕیه‌وه.
• سوپای توركیا پڕۆژه‌ی ڕێگاوبانی سه‌ربازی بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی بنكه و باره‌گاكان و دروستكردنی (ناوچه‌ی دابڕی ئه‌منی) له (زاپ، ئاڤاشین، مه‌تینا و به‌رواری باڵا) ته‌واو كردووه و ده‌روازه‌ی ناوچه دابڕهكهش گه‌لی ڕهشاڤایه.
• سوپای توركیا، سێ كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ربازی نوێی گه‌وره‌ی له سنوری قه‌زای ئامێدی دروستكردووه و ئه‌و كۆمه‌ڵگه سه‌ربازییانه له (نه‌خۆشخانه، بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان و تۆپخانه) پێكهاتوون.
• له ڕۆژی 7ی شوباتدا، دوو هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی توركیا، به‌سه‌ر چیای مه‌تینادا سوڕانه‌وه و وه‌كو به‌شێك له مه‌شقی سه‌ربازی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه سه‌ربازییه تازه دروستكراوه‌كاندا پریشكه‌ی ته‌قه‌مه‌نییان به‌سه‌ر چیاكه‌دا خسته خواره‌وه.
• له ڕۆژی 13ی شوباتدا، تۆپخانه‌كانی توركیا سێ جار تۆپبارانی كوێستانه‌كانی (خنێره)یان له سنوری قه‌زای سیده‌كان له پارێزگای هه‌ولێر كرد.
• ته‌قاندنه‌وه‌ی گرد و شاخه‌كانی گه‌لی ڕه‌شاڤا، بوونه‌ته هۆی داڕمانی دوو شوێنه‌واری مێژوویی دیاری ناوچه‌كه، كه یه‌كێكیان پردی (دووشاو)ه و مێژووی دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می حكومڕانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی.
• له (1.192) گوند كه كاریگه‌ری بۆردوومان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیایان له‌سه‌ر بووه، ته‌نیا گوندنشینانی (5) گوند ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی پڕۆسه‌ی ئاشتیان به‌دی كردووه و توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كانی خۆیان، كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا ڕێژه‌ی (0.4٪)ی ئه‌و گوندانه پێكده‌هێنێت كه كاریگه‌ری بۆردوومانهكانییان له‌سه‌ر بووه.
• له ساڵی 2025دا، سوپای توركیا (1.718) هێرش و بۆردوومانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه، كه له‌م ژماره‌یه (1.426) هێرشیان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی پڕۆسه‌ی ئاشتی بوون و (9) هاووڵاتی مه‌ده‌نیش بوونه‌ته قوربانی ئه‌و هێرش و بۆردوومانانه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه، گرته له‌سه‌ر ئەم به‌سته‌رە بكه:
PM:04:56:24/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت