وەزارەتی ناوخۆ: بۆ یەکەمجار ئەفسەرێکی ئافرەت دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ


وێستگه‌نیوز –

عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف وەک یەکەم ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆى هەرێمی كوردستان دەستبەکار بوو.


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، "رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی کرد لە عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف بۆ ئەوەی وەکو سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو بە وەکالەت دەستبەکار بێت".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەتان لەسەرکردایەتی کردندا عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف وەک یەکەم ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوو".



PM:03:06:24/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت