چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە یەكێتی و پارتی دەكات پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكەنەوە


وێستگه‌نیوز –

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە یەکێتی و پارتی کرد پرسی سەرۆکایەتی کۆمار یەکلايى بکەنەوە.


چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی دووشەممە لە نووسینگەی شێخ هومام حەمودی كۆبوونەتەوە و دووپاتیان كردووەتەوە كە عێراق پابەندە بە بڕیارە نێودەوڵەتییەكانەوە و پەرۆشە بۆ دروستكردنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ‌.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە یەكێتی و پارتی كردووە پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار یەكلایی بكەنەوە بەمەبەستی پاراستنی شایستە نیشتیمانییەكان.

داواشیكرد كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكا پەنابەرنە بەر دیالۆگ و دانوستانە نەرێنییەكانی نێوانیان بقۆزنەوە چونكە چەنگ تەنها كێشەی گەورەتری بەدواوەیە.


AM:09:24:24/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت