وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی شوبات ڕەوانەی بەغدا دەکرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی شوبات و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 23ی شوباتی 2026، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی سێشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییە و تێکڕایان ناڕاستن".


PM:02:14:23/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت