ئاسایشی هەولێر پێنج تۆمه‌تبار له‌سه‌ر كوشتنی زاواكه‌یان ده‌ستگیركرد
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌رێم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، رایگەیاند، لە ڕێکەوتی ٢٢ی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٤ لە گەڕەکی مامزاوەی شاری هەولێر، هاوڵاتییەکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بەناوی (محه‌مه‌د عه‌لی ڕەمۆ) کوژرا.
ئاماژە بەوەکراوە، هەر ئەوکات لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا و بەڵگەی تاوانەکان کۆکرانەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکانمان ئاشکرا کرد بە ناوەکانی (م ، ع ، ع) و (أ ، ع ، ع) و (ی ، ع ، ع) کە دەبنە ماڵی خەزورانی تاوان‌لێ‌کراو، هەروەها تۆمەتباران (ر ، ع ، ر) و (ع، ح، ع) دەبنە برا و برازای تاوان‌لێ‌کراو.
ئه‌وه‌شخراوەتەڕوو، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرجەم تۆمەتبارەکان دەرچوو، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو کات بەردەست نەبوون بۆیە لە ڕێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٦ لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران، لە سەر هەبوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو هاوڵاتی (محه‌مه‌د عیلی ڕەمۆ) لە لایەن ماڵە خەزوران و براو برازایەکی خۆیەوە کوژراوە.
PM:07:13:22/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت