لەبارەی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکەوە بریکارەکان ئاگاداردەکرێنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکەوە بریکارەکان ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی لە نووسراوێكدا رایگەیاندووە، "تەنها بڕی 1.213 دینار بۆ هەر کەسێک لە بریکارەکانی خۆراک دیاریکراوە".
ئاماژەی بەوەکردووە، "هەر بریکارێک پابەند نەبێت بەم بڕیارەوە و بڕی 1.750 دینار لە هاوڵاتییان وەربگرێت، ئەوا ڕووبەڕووی سزادان دەبێتەوە".
لە نووسراوەکەدا جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەم مانگە جێبەجێ دەکرێت و لە مانگی داهاتوو رێژەی سوودی بریکارەکان دیاری دەکرێت.
PM:05:15:22/02/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت