پارێزگاری کەرکوک: سوپای عێراق بە تەواوی لە گەڕەکی نەورۆز کشایەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "سوپای عێراق بە تەواوی لە گەڕەکی نەورۆز کشایەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو خێزانەی دەرکرابوون لە خانوەکەیان گەڕانەوە خانوەکەی خۆیان".
رێبوار تەها وتی، "ئەو پێنج خانوەی کێشەیان هەیە ئیتر ئێمە وەک ئیدارەی کەرکوک مامەڵەی پێوەدەکەین، ئێمەش خۆمان دەزانین چۆن مامەڵەی پێوە دەکەین".
پارێزگاری کەرکوک جەختی لەوەکردەوە، "هیچ ماڵێک لەم ماڵانە زەرەرمەند نابن".
وتیشی، "هێز و سوپاش کە ماوەی چەندین ساڵە لە گەڕەکی نەورۆزن گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان".
بەیانیی ئەمڕۆ چەند هێزێکی سەر بە سوپای عێراق چوونە ناو گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک و هێرشیانکردە سەر ماڵێکی کورد و خانوەکەیان پێ چۆڵکردن، بەڵام دوای ئەوەی پارێزگاری شارەکە چووە گەڕەکەکە دوای کاتژمێرێک بڕیاری کشانەوەی هێزەکە درا لە گەڕەکی نەورۆز.
PM:03:14:22/02/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت