کەشناسیی هەرێم: نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژ هەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 24پلەی سیلیزی
پیرمام : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22پلەی سیلیزی
دهۆک : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 23پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى دووشەممە 22ی شوباتی 2026، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری ڕۆژهەڵات هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 1-2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22پلەی سیلیزی
پیرمام : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 21 پلەی سیلیزی
AM:11:26:22/02/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت