سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک هەڵیکوتایە خێزانێکی کورد و خانوەکەی داگیرکرد


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، هێزێکی سوپای عێراق هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک و بە زۆرملێ خێزانێکی کوردیان لە ماڵەکەی دەرکرد و خانوەکەیانی داگیرکردووە.


خاوەن ماڵەکە بە میدیاکانی راگەیاند، "بۆ نیو کاتژمێر رۆیشتمە ماڵی خوشكێکم بۆ پارشێوە، تا گەڕامەوە سەربازەکانی سوپای عێراق دەرگایان شکاندبوو، چووبوونە ژوورەوە، رێگریان کرد منداڵەکانم بگەڕێنەوە ماڵەوە".

ئاماژەی بەوەدا، "نزیکەی کاتژمێرێک و نیو لە حەوشەی ماڵەکەم دانیشتین، بەڵام بە لێدان و بە چوارکەس هەڵیانگرتم و فڕیاندامە دەرەوە، رێک هەمان سەردەمی رژێمی بەعس هاتەوە یادم، بگرە خراپتریش بوون".

دوای 14 ساڵ و لە پاش رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە، سوپای عێراق بیانوو بە هاوڵاتییانی کوردی نیشتەجێی نێو خانووەکانی گەڕەکی نەورۆی کەرکوک دەگرێت، ماوەماوە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵەکان و فشاری دەرکردنیان لێدەکات.


AM:09:48:22/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو