فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی: دەبێت فشار دروستبکرێت تا دیمەشق کۆتایی بە گەمارۆی سەر کۆبانی بهێنێت
وێستگەنیوز-
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی داوا دەکات فشار دروستبکرێت تاوەکو دیمەشق کۆتایی بە گەمارۆی سەر کۆبانی بهێنێت.
لە راگەیەندراوێکدا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی داوایەکی بەپەلە لە جیهان و رێکخراوە مرۆییەکان و هەموو ئەو کەسانە دەکات کە گرنگی بە مافەکانی مرۆڤ دەدەن دەڵێت، "شاری کۆبانێ رووبەڕووی کارەساتێکی ترسناک دەبێتەوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت ٦٠٠ هەزار کەس گیریان خواردووە لە ناوەڕاستی مانگی یەکەوە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، کۆبانێ و گوندەکانی نزیکیان گەمارۆداوە و ڕێگاکانیان داخستووە هاوڵاتی مەدەنییان لەناوەوە گیریان خواردووە".
ئاماژە بەوەکراوە، "هەرچەندە هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق رێککەوتنیان بۆ کردنەوەی رێگاکان کرد، بەڵام تائێستا گەمارۆدانەکە رانەگیراوە، ئێستا ئەو گەمارۆیە زیاتر لە ٣٠ ڕۆژ بەردەوام بووە شارێک بێ خواردنە بەهۆی ئەو گەمارۆوە، کەلوپەلی پێویست وەک ئارد و سووتەمەنی و دەرمان ناتوانرێت ببرێتە شارەکە، ئێستا کۆبانێ ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی نان بووەتە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "کارمەندانی فریاگوزاری لە کۆبانێ هۆشداری دەدەن کە شارەکە لە لێواری کارەساتێکی گەورەدایە، ئەگەر جیهان بێدەنگ بێت و گەمارۆدانەکە بەردەوام بێت، ئەوا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا فڕنەکان بە تەواوی دادەخرێن، کاتێک ئەمە ڕوویدا کۆبانێ تەنها هەر شارێک نییە ئەمە ئەو شارەیە کە لە هێڵی پێشەوە شەڕی داعشی کرد، خەڵکی کۆبانێ جیهانیان لە یەکێک لە مەترسیدارترین گروپە تیرۆریستییەکان پاراست. ئێستا ئەو خەڵکەی لە پێناو سەلامەتی ئێمەدا خەباتیان کرد، بە برسێتی سزا دەدرێن".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە، بانگەوازی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەوەیە بۆ کردەوە داوای دەکات: فشاری نێودەوڵەتی:
- دەبێت جیهان دیمەشق ناچار بکات دەستبەجێ کۆتایی بە گەمارۆکە بهێنێت، دەستڕاگەیشتن بە کراوەیی، رێگە بە بارهەڵگرەکان بدە کە ئاردی و سوتەمەنی و دەرمان و پێداویستییەکان بەبێ وەستان بگەیەنن.
- پاراستن: دڵنیابوون لە سەلامەتی بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی کە رایانکردووە بۆ کۆبانێ.
- هەنگاوی نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان و حکومەتەکان لە ئێستادا پێکەوە کاربکەن بۆ وەستاندنی برسێتی بە کۆمەڵ.
- جیهان ناتوانێت بێدەنگ بێت لە کاتێکدا تەواوی شارێک برسی بووە، نابێت دەستبەرداری کۆبانێ بین، دەبێت گەمارۆکە کۆتایی پێبێت، دەستبەجێ هاوکارییەکان بگاتە خەڵکی سڤیل.
فیدراسیۆنەکە دەشڵێت، "لەگەڵ خەڵکی کۆبانێ وەستاوین"، داواش لە هەموو سەندیکاکانی کرێکاران و گروپەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی پەنابەران دەکات ئەمڕۆ بێنە دەنگ و هەنگاو بنێن.
AM:09:17:22/02/2026
ئهم بابهته 536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت