لە کەرکوک کەسێک کوژرا
وێستگەنیوز-
ئەمشەو شەممە 21ی شوباتی 2026، لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک دوو کەس دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان تەقە لە ئەوی دیکەیان دەکات و دەیکوژێت، بکوژەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی رەحیماواوە دەستبەجێ دەستگیرکراو دانی بەتاوانەکەدا ناوە.
بەپێی زانیارییەکان، تاوانەکە لەنزیک کۆلیژی کشتوکاڵ روویداوە ئەو پیاوەی کوژراوە ناوی (ئومێد عەلی )یە تەمەنی 44 ساڵ بووە، بکوژەکە ناوی (هـ، ئ) تەمەنی 35 ساڵەو دانی بەتاوانەکەدا ناوەو وتوێتی من کوشتوومە، چونکە بەردەوام هاتووە و شەڕی پێفرۆشتوین.
بەپێی وتەی پۆلیس، بەهۆی ژن و ژنخوازییەوە کێشە لەنێوان بکوژ و کوژراودا هەبووە، هەر بەپێی زانیارییەکان بکوژ و کوژراو ئاوەڵزاوای یەکتر بوون.
PM:09:41:21/02/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت