حیزبوڵڵای لوبنان: فەرماندەیەكمان له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا كوژرا
وێستگه‌نیوز –
حیزبوڵڵای لوبنان رایگه‌یاند له بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی بیقاع له خۆرهه‌ڵاتی لوبنان، کوژرانی فه‌رمانده‌ی حیزبه‌كه‌ی حسێن محمد یاغی، پشتڕاست کردەوە.
حیزبوڵڵا له راگەیەندراوێكدا ده‌ڵێت: "حیزبوڵڵا و مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی، هه‌واڵی كوژرانی فه‌رمانده حسێن محه‌مه‌د یاغی سادق راده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی هه‌ینی، 20ی شوباتی 2026، له رێگه‌ی به‌رگریكردن له لوبنان و گه‌له‌كه‌ی كوژرا ".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه: "به‌خاسپاردنی تەرمەكەی ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21ی شوباتی 2026، كاتژمێر سێی پاش نیوه‌ڕۆ، له حسێنییه‌ی ئیمام خومه‌ینی، له شاری به‌عله‌به‌ك، به‌ره‌و گۆڕستان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
لای خۆیه‌وه، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌یه‌كی حیزبوڵڵا له ناوچه‌ی به‌علبه‌ك كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بیقاع له خۆرهه‌ڵاتی لوبنان.
سوپای ئیسرائیل له راگەیەندراوێكدا كه له سه‌كۆی "ئێكس" بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "چالاكی چه‌كداره‌كان له‌و باره‌گایانه‌ی هێرشیان كرایه سه‌ر، پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنانه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئیسرائیل".
جگه له‌وه، به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان، سوپای ئیسرائیل به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، كه‌مپی عێن حلوه‌ی له باشوری لوبنان بۆردومان كرد و بووه هۆی كۆشتنی دوو كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، 20ی شوبات، راپۆرته لوبنانییه‌كان، پشتڕاستیان كرده‌وه له ئه‌نجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی بیقاعی لوبنانی، لانی كه‌م كوشتنی 14 كه‌س و برینداربوونی 50 كه‌سی دیكه‌یان راگه‌یاند.
PM:01:29:21/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت