نووسینگەی مالكی ئامانجی سەردانی شاندەكەی حزبی دەعوە بۆ هەولێر بۆ وێستگەنیوز ئاشكرا دەكات
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شاندێکی باڵای حیزبی دەعوە گەیشتووتە هەولێر و سەرچاوەیەكیش لە نووسینگەی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئامانجی ئەو سەردانە بۆ وێستگەنیوز ئاشكرا دەكات.
ئێوارەی دوێنێ 20ی شوباتی 2026 شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق بە سەرۆکایەتی عەباس بەیاتی گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە.
سەرچاوەیەك لە نووسینگەی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ وێستگەنیوز ئاشكرای كرد، "ئامانجی سەردانەكەی حزبی دەعوە بۆ هەولێر یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیرانە".
وتيشى، "شاندەكەی حزبی دەعوە داوا لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات، پەلە بكرێت لە یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی تەواوكردنی مافە دەستوورییەكان".
حزبی دەعوە نوری مالكی سەرۆكایەتی دەكات و شاندە باڵاكەیان بۆ هەولێر پێکهاتووە لە عەباس بەیاتی، حەسەن سنەید، کەمال ساعدی، سادق بەهادلی، عامر خوزاعی و ئەحمەد موبەرقعە.
PM:12:29:21/02/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت