مەسرور بارزانی: زمان ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە


وێستگه‌نیوز –

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له رۆژی جیهانی زمانی دایكدا رایدەگەیەنێت، زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکیی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە.


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) بڵاو كردەوە، "ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە کوردستانیان پیرۆز بێت، هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن".

‏ دووپاتیشیكردەوە، "زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکیی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە".


AM:11:12:21/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت