یەزن مشعان جبوری: لایەنە سیاسییەكانی عێراق پارتی دەكەنە قوربانی بۆ بەرژەوەندی یەكێتی


وێستگه‌نیوز –

ئەمینداری گشتی حزبی نیشتمان و كوڕی مشعان جبوری پێی وایە لایەنە سیاسییەكانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەنە قوربانی بۆ بەرژەوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تاوەكو لە بنبەستی سیاسی رزگاریان ببێت.


یەزن مشعان جبوری، ئەمینداری گشتی حزبی نیشتمان و كوڕی مشعان جبوری لەدیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلئولا رایگەیاند،" لایەنە سیاسییەكانی عێراق پارتی دەكەنە قوربانی تاوەكو لە بنبەستی سیاسی رزگاریان ببێت".

وتيشى، "پارتی دەكرێتە قوربانی بۆ بەرژەوەندی یەكێتی لە بابەتی پۆستی سەرۆك كۆماردا و بەمەش بەشێك لە بنبەستی سیاسی چارەسەر دەكەین".


AM:10:56:21/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت