نێچیرڤان بارزانی: پاراستنی زمانی دایک پاراستنی ناسنامە و داهاتووی کوردستانە
وێستگهنیوز –
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.
لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی دا هاتووە، "لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته نهتهوهیی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە".
وتيشى، "پابەندیمان بە برهوپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە؛ لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی)".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتیشیكردەوە، "پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە".
AM:10:29:21/02/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت