كەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە


وێستگه‌نیوز –

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی بەرز دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ شەممە:
هەولێر: 23پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینیشیكردەووە، سبەى یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ جار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ یەكشەممە:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی


AM:10:20:21/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت