ره‌مه‌زان لە کەمپەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا، خێزانەکان له پێناو مانه‌وه تێده‌كۆشن
وێستگەنیوز-
ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا، له دۆخێكی ژیانی زۆر سه‌ختدا، پێشوازییان له هاتنی مانگی ره‌مه‌زان كرد، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی پێش چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا كه 14 ساڵی خایاند، ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبێڵن.
دوای روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و به هۆی ئه‌و وێرانبوونه به‌رفراوانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕه‌كه، له 2011 بۆ 2024، به‌ر گوند و شارۆچكه‌كانیان كه‌وتووه، تا ئێستاش زۆرێك له‌و خێزانه سوریانه‌ی ناو كه‌مپه‌كان، نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
دانیشتوانی نێو كه‌مپه‌كان، به‌ده‌ست بێتوانایی خۆیانه‌وه ده‌ناڵێنن و ناتوانن وه‌ك پێویست ئاماده‌كاری بۆ مانگی ره‌مه‌زان بكه‌ن كه له رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
له‌م لایه‌نه‌وه، ئه‌وان هیچ ده‌سه‌ڵات و كارێكیان پێناكرێت، ئه‌وه نه‌بێت چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی هاوكاری و كۆمه‌كه مرۆییه‌كان بكه‌ن كه مه‌وادی خۆراك و پێداویستییه‌كانی پاكوخاوێنی له‌خۆده‌گرێت و له لایه‌ن رێكخراوه فریاگوزارییه‌كانه‌وه، بگاته ده‌ستیان.
سوڵتانه لاڤی ته‌مه‌ن 64 ساڵ كه دانیشتووی كه‌مپی "ا‌لوضیحی"یه‌ی نزیك دێر حه‌سانه، له باكوری پارێزگای ئه‌دلب، ده‌ڵێت پێش 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی پێشوو، ئاواره بووه و تا ئێستاش هه‌ر له كه‌مپدا ده‌ژی.
سوڵتانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، شه‌پۆلی ئه‌م دوایانه‌ی سه‌رما و سۆڵه، نه‌هامه‌تی ئاواره‌كانی زیاتر و قووڵتر كرده‌وه، چونكه ئاواره‌كان توانای دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ته‌واویان نییه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و گرنگی به كوڕه‌كه‌ی ده‌دا كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، هه‌ر بۆیه له‌به‌ر نه‌خۆشی كوڕه‌كه‌ی و ده‌ستكورتییه‌وه، نه‌یتوانیوه خۆی بۆ مانگی ره‌مه‌زان ئاماده بكات. ئه‌م دایكه ئاواره‌یه ده‌ڵێت پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، كه‌مپه‌كه به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه، پڕ بووه له قوڕ و لیته.
لای خۆیه‌وه، نۆڤا فه‌ریج، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم، هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌لغاب له گونده‌واره‌كانی پارێزگای حه‌ما، په‌نای بردووه‌ته به‌ر كه‌مپه‌كه و باس له‌وه ده‌كات خانووه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی وێران بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه بگه‌رێته‌وه و له كه‌مپه‌كه ماوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م دۆخه، ئه‌حمه‌د ئه‌لیه‌حیا، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی "ا‌لوضیحی" ده‌ڵێت ئه‌م كه‌مپه، پێشتر نزیكه‌ی 3 هه‌زار خێزانی له‌خۆگرتبوو. به‌ڵام نزیكه‌ی 2 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ گونده‌كانیان و نزیكه‌ی هه‌زار خێزانی دی له كه‌مپه‌كه ماونه‌ته‌وه و له پێناو مانه‌وه‌یان تێده‌كۆشن.
ئه‌حمه‌د ئه‌لیه‌حیا له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی، "هیچ كه‌سێك، هیچ پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كی نه‌كڕیوه و نازانین چی بكه‌ین. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی پاره‌یان هه‌یه، بتڵێك غازیان ده‌ست ناكه‌وێت بیكڕن. دۆخه‌كه تا بڵێی خراپ و زۆر سه‌خته".
ئه‌لیه‌حیا داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی و ڕیشه‌یی بۆ كه‌مپه‌كه بدۆزنه‌وه، كار بكه‌ن بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری خوێندن و ته‌ندروستی له گونده‌كان، تاكو دانیشتوان بتوانن به شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و سه‌قامیگر، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
به گوێره‌ی داتا مه‌یدانییه‌كان، له باكووری وڵات، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی سوری له ناو خێمه‌دا ده‌ژین، ئه‌م ئاوارانه به‌سه‌ر هه‌زار و 150 كه‌مپدا دابه‌شبوون، له‌وانه 801 كه‌مپ له گونده‌واره‌كانی ئیدلب، 349 كه‌مپ له گونده‌واره‌كانی حه‌ڵه‌ب.
له ماوه‌ی ساڵانی جه‌نگی سوریا، به ملیۆنان هاوڵاتی مه‌ده‌نی، ئاواره‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون، هه‌ندێكیان له كه‌مپه‌كانی باكور و له دۆخێكی زۆر سه‌ختدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌زری زستان و به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه، ناخۆشی و نه‌هامه‌تی ئاواره‌كان زۆرتر ده‌بێت و دووباره ده‌بێته‌وه و ئاو ده‌چێته ناوه‌وه‌ی خێمه‌كانیان و زیانی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت. ئاواره‌كان داوا ده‌كه‌ن خانووه‌كانیان بۆ نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، تاكو بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
PM:05:18:20/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت