جێگری سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ: هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دژی هیچ لایه‌نێك نییه
رێبوار ئه‌وڕه‌حمان، جێگری سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
وێستگه‌نیوز -
جێگری سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دژی هیچ لایه‌نێك نییه و له قۆناخی داهاتووشدا هاوپه‌یمانێتییه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان نابێت و له به‌غداش كاری پێده‌كرێت.
رێبوار ئه‌وڕه‌حمان، جێگری سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌رۆكی شاندی دانوستاندنكاری نه‌وه‌ی نوێ بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه رۆژی پێنجشه‌ممه (19/2/2026) له سلێمانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، بۆ رووداو رایگه‌یاند:
*له كۆبوونه‌وه‌كه ره‌شنووسی دوو پاكێجمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئاماده‌كردووه.
*پاكێجێكیان تایبه‌ته به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاكێجێكیشیان بۆ كاری سیاسییه، چ له هه‌رێم و چ له به‌غدا.
*هاوپهیمانێتییمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ته‌نیا بۆ هه‌رێم نییه و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت له قۆناغی داهاتوو له به‌غداش كاری پێده‌كرێت.
*پێده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوو رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی واژۆ بكه‌ین.
*له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی به‌ركه‌وته و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت نه‌كراوه.
*گفتوگۆكان له‌باره‌ی كارنامه و خاڵه بنچینه‌ییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه بووه كه په‌یوه‌ستن به خزمه‌تگوزاریی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵك و بودجه‌ی هه‌رێم و كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان.
*دوای واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه و جێبه‌جێكردنی دوو بلۆك له په‌رله‌مانی كوردستان دروست ده‌بن.
*بلۆكێك بلۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتییه و بلۆكێكیشیان بلۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
*ئه‌وه‌ی ئێستا پرۆژه‌یه‌كی نوێ نییه لای نه‌وه‌ی نوێ و هیچ په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید نییه.
رۆژی 10/10/2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا، به‌پێی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان 39 كورسی په‌رله‌مانی بهدهدهستهێنا و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان 23 كورسی و نه‌وه‌ی نوێ 15 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دوای ساڵێك و 4 مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مان ته‌نیا یه‌ك دانیشتنی سوێند خواردنی ئه‌نجامداوه و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش پێكنه‌هێنراوه.
AM:10:04:20/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت