ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا رێژه‌ی زه‌كاتی پاره و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی دیاری كرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، رێژه‌ی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌و زێڕو زیو و خشڵی ئافره‌تی بۆ ئه‌مساڵ راگه‌یاند، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1- نیسابی (زه‌كاتی پاره) بۆ ئه‌م ساڵ بریتییه له: (3) ملیون دیناری عێراقی. هه‌ر موسڵمانێك ئه‌و بڕه پاره‌ی هه‌بوو، ساڵیشی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، واجبه زه‌كاتی له سه‌دا دوو و نیو(2.5 %) لێ بدات، واته له (یه‌ك) ملیۆن (25) هه‌زار دینار، له (یه‌ك) ده‌فته‌ر دۆلار (٢٥٠ دۆلار).
2- نیسابی (زه‌كاتی زیو) بریتییه له: (200) دیرهه‌م، كه ده‌كاته (140) مسقاڵ. هه‌ر موسڵمانێك ئه‌و بڕه زیوه‌ی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، واجبه له سه‌دا دوو و نیو (2.5 %) زه‌كاتی لێ بدات.
3- نیسابی (زه‌كاتی زێڕ) بریتییه له (20) مسقاڵ، ئه‌گه‌ر ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، واجبه (نیو) مسقاڵی لێ بدرێت، ئه‌گه‌ر (40) مسقاڵ بوو، (یه‌ك) مسقاڵ واجبه.
4- نیسابی (زه‌كاتی خشڵ)ی حه‌ڵاڵی ئافره‌تان كه بۆ خۆیان به‌كاری بهێنن و تیجاره‌تی پێوه نه‌كه‌ن بریتییه (200) دووسه‌د مسقاڵ زێڕ، ئه‌گه‌ر ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، واجبه له‌سه‌دا دوو و نیوی(2.5 %) لێ بدات.
5- زه‌كاتی (سه‌رفیتره) بۆ ئه‌م ساڵ، ئه‌گه‌ر به (پاره) بوو، بریتییه له (3000) سێ هه‌زار دیناری عێراقی.
6- (فیدیه)ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ ئه‌م ساڵ (بۆ ئه‌وانه‌ی عوزری شه‌رعییان هه‌یه) ئه‌گه‌ر به (پاره) بوو، بریتییه له (3000) سێ هه‌زار دیناری عێراقی.
PM:05:12:19/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت