دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە گەشت بۆ ئێران دەکەن
وێستگەنیوز-
دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاگاداری هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکاتەوە لەبارەی سەردانیکردنیان بۆ ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026، راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێوەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، "ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە لە 1ی 3ی 2026 بەدواوە هەر هاوڵاتییەک هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت ناتوانێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وڵاتی ئێران بکات".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم راگرتنە تا کاتێکە کە رێنمایی و میکانیزمی نوێ دەردەچێت لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە، دواتر بەشێوەیەکی فەرمی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی دەبێتەوە".
PM:03:48:19/02/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت