کەشناسیی هەرێم رەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەل دابارینی کەمێک نمە بارانی جیاجیا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات تاوەکو کاتەکانی دوانیوەڕۆ، هەروەها ئەگەری خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم، هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2- 4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی هەینی 20ی شوباتی 2026، ئاسمان بەگشتی تەنکە هەوری بەرز دەبێت, پاشان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرزدەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی
AM:10:47:19/02/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت