زانیاری له‌باره‌ی سوتانی ئۆتۆمبێلێك له نزیك بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی
وێستگه‌نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی ئێران رایگه‌یاند كه رووداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و رووداوی هاتووچۆ بووه و تیایدا ئه‌ندامێكمان گیانی له‌ده‌ست دا و دووانی تریش بریندار بوون..
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌دوای به‌ربانگ ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ری دڕع له‌نزیك بازگه‌ی كه‌ڵوانان واته نێوان دوكان - سلێمانی ئاگری گرت.
به‌هۆی سه‌ره‌تایی رووداوه‌كه‌وه وا بڵاوكرایه‌وه كه پێده‌چێت درۆن ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كردبێته ئامانج كه دواتر ده‌ركه‌وت سێ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی ئێرانی تیادابووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حزبی ناوبراو تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه رووداوی هاتووچۆ بووه و لاندكرۆزه‌ره‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درع بووه وه‌ڕگه‌ڕاوه و یه‌كسه‌ر ئاگری گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، له‌و رووداوه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووانی تر برینداربوون. برینداره‌كان چیرۆكی رووداوی هاتووچۆیان به‌حزبه‌كه‌یان راگه‌یاندووه نه‌ك هێرشی درۆنی.
PM:08:58:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت