پۆلیسی سلێمانی: له‌سه‌ر گله‌یی و نیگه‌رانی هاوڵاتیان شه‌ش تۆمه‌تباری ژن ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*له‌سه‌ر گله‌یی و نیگه‌رانی هاوڵاتیان، بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌تی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، هه‌ستان به‌ده‌ستگیركردنی شه‌ش تۆمه‌تباری ژن.
* تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوه‌كانی (ب.ق.ش.) له‌دایكبووی (1991)، (د.ح.ت.) له‌دایكبووی (2003)، (س. خ. ب.) له‌دایكبووی (2007)، (ش. أ. ف.) له‌دایكبووی (1998)، (گ. ع. س.) له‌دایكبووی (1993) و (ب. ع. ب.) له‌دایكبووی (1990) له‌سه‌ر ڕێگای عه‌ربه‌ت سلێمانی له‌نزیك عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو بڵاوبوونه‌ته‌وه و خه‌ڵكیان بێزار كردووه.
*په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌و له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی ماده‌ی (240/ یاسای سزادانی عێراقی) راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
PM:05:23:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت