راگه‌یه‌ندراوێك له فه‌رهاد ئه‌تروشی-یه‌وه ده‌رباره‌ی ده‌مه‌قاڵێكه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه‌نیوز -
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پۆستی سوپاسالاری سوپای عێراق به "پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ده‌ستووری" ناوده‌بات، ده‌شڵێت: " دەنگدان لەسەر پۆستە هەستیارەکانی دەوڵەت بەو خێراییە گومانی جددی دروست دەکات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی شوباتی 2026، فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی ده‌مه‌قاڵێكه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستی سوپاسالاری عێراق بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*تێپه‌ڕاندنی پۆستی سوپاسالار به‌و شێوه‌یه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه و په‌نا بۆ دادگا ده‌به‌ین.
*سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی عێراق و ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی نا كه دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات، ئه‌ویش به په‌له‌كردنێكی گوماناوی له ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ندێك له پله تایبه‌ته‌كان.
*پێش دانیشتنه‌كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه و رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كار ته‌نیا تایبه‌ت بێت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یه‌كخستنی لیژنه‌كان.
*به‌داخه‌وه به‌بێ ڕێككه‌وتن بڕگه‌ی دیكه زیاد كراوه و به شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌نگ له‌سه‌ر پۆسته هه‌ستیاره‌كان درا، له‌وانه پۆستی سوپاسالار كه ئه‌مه‌ش گومانێكی گه‌وره‌ی لای ئێمه و پێكهاته‌كان دروستكردووه.
*ئه‌م هه‌نگاوه پێشێلكاری ئاشكرای مادده‌ی 9ی ده‌ستوور و مادده‌ی 37ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه.
*لێدانه له پره‌نسیپی هاوبه‌شی نیشتمانی و هاوسه‌نگی و ته‌وافوقی سیاسی و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه.
*له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌م ده‌نگدانه هیچ شوێنه‌وارێكی یاسایی و ئیداریی لێ ناكه‌وێته‌وه و هه‌موو رێكاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، له‌وانه‌ش په‌نابردن بۆ دادگا.
PM:10:14:17/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت