كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مشه‌و بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*باران بارین له دهۆك و زاخۆ و هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی ده‌ور و به‌ری ده‌ستیپێكردوه.
*پێشبینی ده‌كرێ كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌دره‌نگانی ئه‌م شه‌ودا تاكو به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه درێژببێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاستی هه‌رێم و ئیداره‌ی سۆران و ڕاپه‌ڕین.
*ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه باران هه‌یه له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی.
*پێشبینی باران بارین بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و كه‌ركوك ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌مه.
PM:09:46:17/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت