ده‌زگای ئاسایش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپێكی مه‌ترسیداری چه‌كداری داعشی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپێكی مه‌ترسیداری چه‌كداری داعش به‌ناوی (كه‌تیبه‌ی پێنجی سه‌لمانی فارسی) سه‌ربه ویلایه‌تی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕۆژی ٢٠٢٥/١٢/٨ تا ٢٠٢٦/٢/٩ توانییان، چه‌ند ئۆپراسیۆنیك بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان له‌سنووری (هه‌ڵه‌بجه، سه‌یدسادق، پێنجوێن، گه‌رمیان و دیاله) ئه‌نجام بده‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پیلانی چه‌كدارانی داعش (كه‌تیبه‌ی پێنجی سه‌لمانی فارسی) سه‌ر به ویلایه‌تی كوردستان به‌مشێوه‌یه خراوه‌ته‌ڕوو:
-خۆ ڕێكخستنه‌وه و درووستكردنی گرووپی تی.رۆر.یستی
-درووستكردنی شوێنی مانه‌وه (المضافة)
-گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی دا.ع.ش له‌وڵاتانی دراوسێ بۆ كوردستان و خوارووی عێراق.
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "له‌كۆی ئه‌م چالاكییه‌دا (1) یه‌ك كارمه‌ندی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم برینداربوو و توانرا (10) تیرۆریست ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر (8 چه‌ك و 1 ده‌مانچه و 2 بۆمبی ده‌ستی و مادده‌ی ته‌قینه‌وه له‌جۆری سی فۆڕ و دووربین و پشتێنی خۆكوژی).
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تیرۆریستان به مادده‌ی (4) تیرۆر، ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:07:49:17/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت