سعودیە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد


وێستگه‌نیوز-

لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە رایگەیاند، لە تەمیر مانگ بینراوە و سبەی چوارشەممە 18ی شوبات یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دادگای شاهانه‌ی سعودییه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه‌ دادگای باڵای ئه‌و وڵاته‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز دیاریكرد.

هاوكات وڵاتی‌ ئیمارات رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌.

پێشتر نووسینگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران رایگه‌یاند كه‌ چوارشه‌ممه‌ ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه‌ و پێشبینی‌ ده‌كه‌ن رۆژی پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاتانی‌ سەنگافورە، برونالی، مالیزیا، ئیندەنوسیا، تورکیا، عومان رۆژی پێنجشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاریكرد.



PM:06:05:17/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت