مەزڵوم عەبدی: لەو رۆژەی رێککەوتن واژۆکراوە ئاگربەست جێبەجێکراوە


وێستگەنیوز-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، دەستیان بە تێکەڵکردن هێزەکان کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، رێککەوتن جێبەجێ دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە 17ی شوباتی 2026، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری و بەرفراواندا لە شاری حەسەکە رایگەیاند، "لەو رۆژەی رێککەوتن واژۆکراوە، ئاگربەست جێبەجێکراوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "هێزەکانمان تێکەڵی وەزارەتی بەرگریی سوریا دەبن و ئێستا خەریکی تێکەڵکردنەوەیانین، هەروەها دوای رێککەوتن پێویست بوو هێزەکان بکشێنەوە".

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، "لێبوردنی گشتی بۆ زیندانییەکان دەردەکەین".

رۆژی 30ی کانونی دووەمی 2026، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ناوەڕۆکی رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە.

بەپێی رێککەوتنەکە، هێزە سەربازییەکان لە هێڵی بەرەنگاربوونەوەی نێوانیان دەکشێنەوە و هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەچنە ناوەندی شاری حەسەکە و قامیشلۆ، هەروەها دەست دەکرێت بە تێکەڵکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە و فیرقەیەکی سەربازی پێکدەهێنرێت کە سێ لیوای لە هەسەدە دەبێت.

هەروەها لە رێککەوتنەکەدا هاتووە کە لیوایەکی دیکە بۆ هێزەکانی کۆبانێ پێکدەهێنرێت لە چوارچێوەی فیرقەی سوپا لە سنوورى پارێزگای حەلەب.


PM:02:47:17/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت