ئیلهام ئه‌حمه‌د: ساڵانێکە هەوڵی وروژاندنی شەڕ لە نێوان کورد و عەرەب دەدرێت و هۆشداری له‌وباره‌وه ده‌ده‌ین
وێستگه‌نیوز –
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژن تی ڤی، رایگه‌یاند كه:
*به‌شداری هه‌سه‌ده له كۆنفرانسی ئاشتی میونشن له ئه‌ڵمانیا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و ماناداره.
*دیداره‌كه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی (هه‌سه‌ده) و ئه‌سعه‌د شێبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رهه‌مدار بوو.
*له گفتووگۆكاندا باس له میكانیزمه‌كانی یه‌كخستنی هێزه‌كان كرا و ئه‌مریكا چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ر به‌ربه‌ستێك كه له‌وانه‌یه سه‌رهه‌ڵبدات.
*توركیا دراوسێمانه، ساڵانێكه كێشه‌ی جددی هه‌یه له نێوانماندا، ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنیان ده‌رنه‌خستووه جێگه‌ی دڵخۆشیمانه.
*داوا له حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ دروستكردنی متمانه، به زووترین كات گه‌مارۆی سه‌ر كۆبانێ هه‌ڵبگیرێت.
*پرۆسه‌كه ئاڵۆزه و كاتی ئه‌وێت بۆیه ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك كێشه ئاساییه.
*بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان ده‌بێت لیژنه‌یه‌ك دامه‌زرێت، تا ئه‌وه‌ی هه‌مووان به ئاسایشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
*ئه‌وه‌ی گرنگه و پێداگری لێ ده‌كه‌ین پاراستنی ژنانه، له ئێستادا یه‌په‌ژه له ناو لیواكاندایه.
*له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیمه‌شق جه‌ختمان له‌سه‌ر بوونی په‌روه‌رده به زمانی كوردیی له ڕۆژئاوا كردووه‌ته‌وه.
*هۆشداری ده‌ده‌ین له وتاری رقلێبوونه‌وه كه هه‌وڵ بۆ دروستكردنی فیتنه و وروژاندنی شه‌ڕ له نێوان كورد و عه‌ره‌ب ده‌دات.
PM:10:11:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت