وێنه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له هۆڵی كۆنفراسه‌كه‌ی گۆڕان لابرا
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی نێوان هه‌ردوو باڵی گۆڕان، وێنه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌م رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه له هۆڵی كۆنفراسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری كه‌ركوك لابرا.
له كۆنفراسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری كه‌ركوك، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان دووباڵهكهی گۆڕان درووست بوو.
له ئه‌نجامدا باڵی كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا هۆڵی كۆنفراسهكهیان به‌جێهێشت و بایكۆتی كۆنفراسهكهیان كرد.
له‌گه‌ڵ چوونه‌ده‌ره‌وه‌شیان له هۆڵه‌كه، ئه‌و وێنانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كه له هۆڵه‌كه دانراو له‌گه‌ڵ خۆیان بردیانه ده‌ره‌وه و به ئۆتۆمبێل گواستویانه‌ته‌وه بۆ سلێمانی.
ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک، سەرەڕای بایكۆتكردنی بەرەی گردی زەرگەتە، کۆنفرانسی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا رێکخەری گشتی و 55 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران.
PM:04:20:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت