هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی لە سلێمانی كرایەوە
وێستگهنیوز –
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كراوەتەوە و تێدا هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەشیكرد، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری د.یاد نەقشبەندی بەرێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی، سەردانی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كرد و هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەكە كردەوە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، "بڕیارە لەمەودوا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕۆژانە و بە بەردەوامی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە بەبێ بەرامبەر ئەنجام بدرێت بەتایبەت نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمك".
PM:02:27:16/02/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت