مەسرور بارزانی: هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان
وێستگهنیوز –
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێم بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.
نووسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ دووشەممە 16ى شوباتى 2026 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو (APPG) تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئازادی ئایینی بە سەرۆکایەتی جیم شانۆن، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی گرووپەکە کرد".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە دیدارەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی گرووپەکەیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. شاندەکە بە پێزانیێکی زۆرەوە، دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و ئازادیی ئاینییان لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
بەپێی راگەیەندراوەكە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و برەودان بە بنەماکانی ئازادیی بیروباوەڕ و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان.
PM:01:28:16/02/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت