وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کاتی بەشەوانەکان


وێستگه‌نیوز –

وەزارەتی پەروەردە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە چەند رێكارێك دەگرنە بەر.


سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کاتی بەشەوانەکان لە قوتابخانە حکومیی و ناحکومییەکان (جگە لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان) بۆ (٣٥) خولەک".

وتيشى، "بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ گشتاندنێک ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کرا".



PM:12:24:16/02/2026




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو