پەرلەمانتارێكی عێراقی: بنبەستی سیاسی بەهۆی پارتی و یەكێتییەوەیە


وێستگه‌نیوز –

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی و یەكێتی بەوە تۆمەتبار دەكات كە بوونەتە هۆی ئەوەی بگەنە بنبەستی سیاسی.


مەنسور بعێجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "بنبەستی سیاسی پەیوەستە بە رێككنەكەوتنی پارتی و یەكێتییەوە".

وتیشی، "ئەگەر پارتی و یەكێتی نەگەنە رێككەوتنێكی سیاسی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەتوانێت بەپێی دەسەڵاتە دەستورییەكانی دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بدات".

ئاماژەشیكرد، دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كاریگەری لەسەر دۆسیەی سەرۆكایەتی وەزیران نابێت و چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە كاندیدی خۆی پێشكەش بكات.


AM:08:21:16/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو