وه‌زاره‌تی كاره‌با: نیوه‌ی ماڵان له‌سه‌ر دوایین پسووڵه‌ی كاره‌با كه‌متر له 73.000 دیناریان بۆ هاتۆته‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر دوایین پسووڵه‌ی كاره‌با نیوه‌ی ماڵان كه‌متر له 73.000 دیناریان بۆ هاتۆته‌وه، ده‌شڵێت: "له 80٪ی ماڵان كه‌متر له 160.000 دیناریان بۆ هاتۆته‌وه ".
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خۆشحاڵه به ڕاگه‌یاندنی پاڵپشتی بۆ هاوبه‌شانی ماڵان و داتای دوایین پسووڵهكانی كاره‌بای پڕۆژه‌ی ڕووناكی و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نرخه‌كانی كاره‌با نه‌گۆڕاون. هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه ده‌كرێت پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداره له‌وه‌ی به‌شێك له ماڵان بڕی پسووڵه‌ی كاره‌بایان له‌م زستانه‌دا به‌رزتربووه له مانگه‌كانی ڕابردوو و ئه‌مه‌ش وایكردووه به جدییه‌وه له‌م بابه‌ته بڕوانێت و ئه‌و بارگرانییه‌ی كه‌وتۆته سه‌رشانی به‌شێك له هاوڵاتییان هه‌ڵبگرێت".
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت: "وه‌ك پاڵپشتییه‌ك و هاوكارییه‌ك بۆ هاوبه‌شانی ماڵان، تا ڕێككهوتی 12ی مانگی 3، هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك كه هاوبه‌شان له ڕێگه‌ی سه‌كۆی "ئی-پسووڵه"ـوه بیده‌ن، ئینجا پاره‌ی ڕووناكی بێت یان قه‌رزی كۆن، ئه‌وا ڕێژه‌ی %20 ئه‌و بڕه پاره‌یان، له‌سه‌ر پسووڵه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو كه‌م ده‌كرێته‌وه.
بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتر بۆ ڕای گشتی، وه‌زاره‌تی كاره‌با زانیاری ورد له‌سه‌ر دوایین پسووله‌ی هاوبه‌شانی ماڵان له ته‌واوی كوردستاندا ده‌خاته ڕوو وه‌ك له خواره‌وه هاتووه.
زۆربه‌ی هاوبه‌شانی ماڵان له سه‌رانسه‌ری كوردستان لهخوولێكی كاره‌با كه تێكڕای ڕۆژه‌كانی بریتیه له 45 ڕۆژ كه‌متر كاره‌با و پاره‌یان به‌كارهێناوه و بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه له:
- 50% هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (73,000 د.ع) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 853 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه.
- 80% هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (160,000 د.ع ) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 1,469 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه.
هه‌ولێر:
- هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (83,000 د.ع) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 958 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه.
- 80% هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (177,000 د.ع ) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 1569 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه.
سلێمانی:
- هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (54,000 د.ع) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 661 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه
- 80% هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (118,000 د.ع ) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 1,195 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه.
دهۆك:
- هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (102,000 د.ع) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 1,061 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه.
- 80% هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (224,000 د.ع ) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 1,759 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه.
هه‌ڵه‌بجه:
- هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (42,000 د.ع) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 540 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه.
- 80% هاوبه‌شانی ماڵان له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كه‌متر له (81,000 د.ع ) بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
- به تێكڕا ( 906 كیلۆوات كاتژمێرییان) به‌كارهێناوه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری پسووله‌كانی كاره‌با له‌م زستانه‌دا به گشتی بۆ ئه‌م دوو هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1. تێكڕای خوولی پسووله‌ی كاره‌با به‌تێكڕا بریتی بوو له 45 ڕۆژ، خولێكی درێژتری پسووله ڕه‌نگدانه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌بای زیاتر به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له نرخه‌كانی كاره‌بادا ڕووبدات. بۆ نموونه 400 كیلۆوات كاتژمێری یه‌كه‌م له هه‌ر 30 ڕۆژێكدا به 72 د.ع\كیلۆوات كاتژمێر ئه‌ژمارده‌كرێت. وه هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌ر خولی پسووله درێژ ببێته‌وه بۆ 45 ڕۆژ، 72 د.ع\كیلۆوات كاتژمێر بۆ 600 كیلۆوات كاتژمێر ئه‌ژمارده‌كرێت. له هه‌ردووك حاڵه‌تدا هاوبه‌شانی ماڵان هه‌ر خوارترین ئاستی به‌كارهێنانی كاره‌بایان بۆ ئه‌ژمارده‌كرێت.
2. به‌كارهێنانی زۆری كاره‌با، به دیاریكراوی به‌راورد به وه‌رزی زستانی ساڵانی پێشووتر. سه‌رمای نائاسایی له‌م زستانه‌دا وایكرد خه‌ڵك زیاتر پشت ببه‌ستێت به گه‌رمكه‌ره‌وه كاره‌باییه‌كان. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م زستان بوو كه زۆربه‌ی هاوبه‌شانی ماڵان خاوه‌نی كاره‌بای 24-كاتژمێری بوون، پێویستییان به كاتی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی بگونجێن.
PM:08:57:15/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت