سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ مه‌زڵوم عه‌بدی: ئێوه شه‌ڕڤانی ئازادین
وێستگه‌نیوز –
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا دیدارێكی دۆستانه و گه‌رمی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ئه‌نجامدا و تیایدا پشتگیریی بێمه‌رجی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزه كوردییه‌كان دووپات كرده‌وه و به "شه‌ڕڤانانی ئازادی" وه‌سف كرد.
له گرته‌ی ڤیدیۆیی دیداره‌كه‌دا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ماكرۆن روو له مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌ڵێت: "ده‌توانیت پشت به من ببه‌ستیت، خۆت ده‌زانیت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئاگاداری ورده‌كاریی ئه‌و گفتوگۆ سه‌ختانه بووه كه له نێوان هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سوریا به‌ڕێوه‌چوون، وتیشی: "مه‌زڵوم عه‌بدی له‌و سازشانه‌ی كردوویه‌تی، له‌سه‌ر حه‌ق بووه".
هاوكات تێڕوانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ داهاتووی سوریا روون كرده‌وه و رایگه‌یاند، پاریس به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و یه‌كێتییه‌كه‌ی ده‌كات.
وتیشی: "به‌رگریی له‌وه‌ش ده‌كه‌م كه ده‌بێت رێز له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌تایبه‌ت كورد بگیرێت و به‌شداریی كارایان پێ بكرێت".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌و "قه‌رزه" كرد كه به‌هۆی جه‌نگی دژی داعشه‌وه له‌سه‌ر شانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و وتی: "من ئه‌و قه‌رزه له‌بیر ناكه‌م كه له‌سه‌ر شانمانه به‌رامبه‌رتان".
به‌ڵێنیشی دا، له رۆژانی داهاتوودا دووباره له‌گه‌ڵ شه‌رع قسه بكاته‌وه تاوه‌كو دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان ده‌بن.
لای خۆیه‌وه مه‌زڵوم عه‌بدی سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی ماكرۆنی كرد و هیوای خواست ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی باس كراون بنرێن و رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
له كۆتاییدا ماكرۆن جه‌ختی كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا به وردی چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كات و رایگه‌یاند كه "ئه‌وه ئێوه بوون كه ئه‌و سهركهوتنانهتان به‌ده‌ستهێنا".
PM:05:22:15/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت