دابەشکردنی یەکەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵ دەستپێدەکات
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لەبارەی دابەشکردنی یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ بریکارەکان ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، "لەم هەفتەیەدا بەشە خۆراکی سەبەتەی یەکەمی ساڵی 2026 دابەش دەکرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "داوا لە بریکارەکان دەکەین پەلە بکەن لەو بەشە خۆراکەی لایان ماوە بەزووترین کات دابەشی بکەن بەسەر هاوڵاتییان و دوکان و شوێنیان خاوێن و ئامادە بکەن، چونکە لەم هەفتەیەوە بەشە خۆراکی نوێ دەستپێدەکات".
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پارەی بەشەخۆراک زیاد کراوە و لەم مانگەوە لە بەرامبەر پێدانی بەشە خۆراک بۆ هەر کەسێک بڕی 1500 دینار وەردەگیرێت.
AM:09:42:15/02/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت