مه‌زڵوم عه‌بدی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لینزی گراهام و ژماره‌یه‌كی سیناتۆری ئه‌مریكی چی وت؟
وێستگه‌نیوز –
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له پلاتفۆڕمی "X" نووسی:
*به شانازییه‌كی زۆره‌وه له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2026 له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی سیناتۆر لینزی گراهام و به‌به‌شداری سیناتۆر شێڵدۆن وایتهاوس، جاكی ڕۆزن، پیته‌ر وێڵچ و ئه‌ندی كیم كۆبووینه‌وه.
به درێژایی ماوه‌ی رابردوو ئه‌م ئه‌ندامانه به سه‌ركردایه‌تی سیناتۆر گراهام له دیارترین داكۆكیكارانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌كانمان بوون. ئه‌وان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابوون له‌گه‌ڵ ئێمه، گوێیان له پێداویستییه‌كانمان گرتووه و كاردانه‌وه‌یان بۆ نوێترین دۆخی سه‌ر زه‌وی هه‌بوو. ئه‌وان رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بووه له پشتیوانیكردنی دۆزی ئێمه و له ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری و یاسایه‌كه‌وه پشتیوانی به‌رجه‌سته‌یان كردووه، له‌وانه یاسای "ڕزگاركردنی كورد" كه هه‌نگاوێكی گرنگه و ئێمه شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین.
ئێمه سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتی بێ‌وچانیان له سه‌قامگیری ناوچه‌كه و هاوكاری كاریگه‌رانه‌یان بۆ سوریا و گه‌له‌كه‌ی له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا. ئه‌م ئه‌ندامانه هاوبه‌شی سه‌ره‌كی بوون و به‌رده‌وامن له‌پێشخستنی دادپه‌روه‌ری و ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
PM:10:30:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت